خۆسوتاندن بە ئازارترین جۆری خۆكوشتنە كە بە زۆری هۆكاری كەلتووری لە پشتەوەیە ، وەك بڵێی ژنان لە ژنانی پێش خۆیانەوە فێری ئەم بابەتە ئەبن. هەندێك كەس پێیان وایە ئەم دیاردە هاواری یارمەتیخوازی ژنانی ئەم ناوچە بێبەشانەیە. خۆسوتاندن بە زۆری ئەبێتە هۆی مردنی كەسەكان و ئەوانەش كە لە مەرگ رزگاریان ببێت روبەروی مەسرەفێكی زۆرئەبن بۆ دكتۆر و دەمان وقەتیش لە  برین و زیانكانی خۆ سوتاندیش رزگاریان نابێت.
خۆسوتاندن شێوەیك لە مردنە كە لە وڵاتانی هیند و رۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا زۆر بەرچاو ئەكەوێت. پرسیار ئەوەیە سەرڕای ئەو توندوتیژیەی لە نێو ئەم جۆرە مردنەدایە، بۆچی ژنان بۆ رزگار بوونیان لە ئازارەكانیان ئەم شێوە لە مردنە هەڵئەبژێرن؟
خۆشكوشتن لە نێوان تەمەنەكانی 20بۆ 25ساڵ و 98%ی كەیسەكان بە هۆی توندوتیژی خێزانی و هاوسەرەوە روو ئەدات. كێشەكانی پەیوەندی ژن و مێردایەتی، ناكۆكیە خێزانیەكان، كێشە ئابووریەكان، هەخۆشیە دەروونیەكان، بە زۆر بە شو دان، نەزۆكی، ئالودە بوونی هاوسەر بە مادە هۆشبەرەكان و نەبوونی هێزی ئابوری بۆ جیابوونەوە ونەبوونی بنەماڵەیەكی باش بۆ گەڕانەوەی ژنان دوای تەڵاق ، هەموو ئەمانە ئەو هۆكارانەن كە وا لە ژنان ئەكەن خۆیان بە دەستی خۆكوشتنەوە بدەن. سوكایەتی كردن بە كەسایەتی ژنان، زەواجی بە زۆر، دەستدرێژی سێكسی سەرچاوە سەرەكیەكانی خۆكوژین لە نێوان ژناندا. 
زۆربەی ئەم خۆكوشتنانە بە شێوەی خۆسوتاندن ئەنجام ئەدرێن و بە زۆریش سەركەوتوو ئەبیت و ئەبێتە هۆی مردنی قوربانی .شارەكانی ئیلام، كرماشان، هەمەدان، لوڕستان و گوڵیستان زۆرترین پشكی خۆسوتاندنی ژنانیان هەیە.
لە نێو 55توێژینەوەی بیست ساڵی رابردوو لە سەر خۆسەناندن لە سەرانسەری جیهان، وڵاتی هیند بەرزترین ئاستی خۆسوتاننی هەیە. لە وڵاتانی رۆژئاواش پیاو و لە وڵاتانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و وڵاتانی كیشوەری هیند، ژنان زۆرترین قوربانیانی خۆسوتاندنن.
دەمارگیری خێڵەكی و روانگەی رەگەزی بەرامبەر ژنان ئەبنە هۆی ئەوەی ژنان بۆ دوركەوتنەوە لە جوانی و شێواندنی تایبەتمەندیە رەگەزیەكانیان بیانەوەێت بەم شێوە تۆڵە لە رەگەزی بەرامبەر بكەنەوە جا ئەم رەگەزە باوك بێت یان هاوسەر یان برا.لە راستیدا كاتێك ئاستی ئێش و ئازارەكانی ژنان زۆرترە لە ئاستی خۆراگری و هێزی ئەوان، خۆسوتاندن وەك تەقینەوەیەكە كە لە یەك ساتدا رووئەدات. لە كاتێكا كەسكە زۆرترین زیانی بە خۆی گەیاندوە و ئەوان لە بەر برینەكانی ئەو سوتانە و ئیلتیهاباتی برینەكان، بە ئێش و ئازارێكی زۆرەوە ئەمرن، چونكە تەنانەت سۆزی مناڵەكانی خۆشیان لە دەست ئەدەن. 
گوشارە دەرونیەكان بە هۆی تۆمەتی(شەرەف) بەرامبەر هەندێك لە ژنان، ئەبێتە هۆی دڵەراوكێ و ترس و لە كۆتایشدا پەنا ئەبەنە بەر دوا رێگە. ژنان كاتێك روبەرووی دژوارترین گوشارەكان ئەبنەوە، بە لە بەرچاوگرتنی كەلتوور و دمارگیریە خێڵەكیەكان ناتوان بەرنگاری هەموو ئەو ئازار و زیانانە ببنەوە، بۆیە رووئەكەنە هەندێك هەڵسوكەوتی مازۆشیستی(خۆئازاردان) و خۆیان ئەسوتێنن. لە راستیدا ئەوان خۆیان ئەدەن بە دەست بڵێسەكانی ئاگرەوە تا بەم شێوە دوا هاوراەكانیان دەربرن و دەوروبەركانیان دڵیان بۆیان بسوتێت و ببێتە زەنگێكی مەترسیدار بۆ كەسانیتر كە لانی كەم ژنانی دیكە بە دەردی مەینەت و ئازارەكانی ئەوانەوە نەچن.
ناوەڕۆكی نەریتی كەلتوری ئێران، شاردنەوەی كێشە خێزانیەكان و توندتیژیە بنەماڵەییەكانە و خۆسوتاندن شێوەیەكە بۆ دەربڕینی ئەو نهێنیانە. هەچەندە زۆر جار بە پێچەوانەوە دەرئەكەوێت و ئەو ژنەی كە خۆی ئەسوتێنێت روبەڕوی تۆمەتی بێ رەوشتی و شێتی ئەبێتەوە و ئەگەریش نەمرێت ئەمجار روبەڕوی توندوتیژی زۆرتری بنەماڵەكەی ئەبێتەوە. لە نێو چاڵەوە ئەكەوێتە بیرەوە.
نەبوونی ناوەندەكانی پشتگیری لە ژنان و یان ناكارایی ئەو ناوەندانەش ئەبنیە هۆی ئەوی ژنان لە شارە بچوكەكان و گوندەكان هیچ زانیاری و وشیاریەكیان بەرامبەر بە مافەكانی خۆیان نەبێت و بابەتگەلێكی وەك تەڵاق وەك تابۆ لە بەرچاو بگیردرێت و ژنان و كچان پشتگیری پێویستیان لە نەكرێت. 
نەبوونی خوێندەوای و پەروەردە لە زۆر شوێندا، و خوێندنی كچان لە شارە گەورەكان و گۆڕانكاری كەلتووری و دروست بوونی ناكۆكی خێزانی ، دورخستنەوە ، كوشتن بەناوی شەرەف و لە هەندێك بابەتی دیكەش ئەبێتە هۆی ئەویە كچان خۆیان بكوژن.
لێكۆڵینەوە نەكردن و نەدانی ئاماری راستەقینە لە لایەن نەخۆشخانەكان و یەكێكیترە لەو بابەتانەی كە جێی قسە و گفتوگۆیە. ناوەندەكانی راوێژ و یارمەتیدانی دەرونی زۆرتر وەكوو دیكۆری دەرخستنی رواڵەتی گەشە سەندنن تا ئەوەی بە راستی یارمەتی ئەو جۆرە كەیسانە بدەن و بەدواداچوون بۆ ئەم بابەتە بكەن. لە كاتێكدا لە شارێكی گەورەی وەك تارانیش لە بەر كێشە دەروونیەكان خەڵك روئەكەنە ئەم جۆرە ناوەندانەی راوێژكاری دەرونی.