برینێكی قووڵ
خه‌وێكی ئه‌وه‌نده قووڵ و شیرین كه ته‌نیا له دنیای منداڵان دا ده‌ست ده‌كه‌وێت. نه‌سرین بیری له‌سه‌ر ئه‌و 9 ساڵ ژیانی رابردووی خۆیه كرده‌وه كه چۆن هه‌وری نامۆی بێ منداڵی سێبه‌ری ره‌شی خستبووه سه‌ر ژیانی و چركه‌یه‌ك له‌و ساڵانه خه‌یاڵ و حه‌سره‌تی منداڵێك ڵیی دوور نه‌ده‌كه‌وته‌وه، خودا ده‌زانێ كه له‌و ساڵانه دا چه‌ند تانه‌ی نه‌زۆكی لێدراوه و هه‌رجار به بیستنی ئه و وشه نامۆیه هه‌زار جار ده‌مرد و زیندوو ده‌بوه‌وه. به‌ڵام دوایی خودا له‌م به‌ره‌كه‌ته بێ به‌شی نه‌كرد و پاش 9 ساڵ كچۆڵه‌یه‌كی جوان وشیرین و نه‌سه‌كنی ی پێ به‌خشی ، بوونه‌وه‌رێك كه له‌گه‌ڵ خۆی دا دنیایه‌ك جوانی و رووناكی ژیانی بۆ نه‌سرین به‌خه‌ڵات هێنابوو. . .
هس، بێ په‌نا و بێ داهاتوو، تێدامابوو،"به‌هار" رۆیشت و به‌سه‌ر نیمكه‌ته هه‌میشه‌ییه‌كی دانیشت. جگه‌ره‌یه‌كی داگیرساند و به‌هیوای ئه‌وه‌ی كه‌مێك هێوری كاته‌وه. به‌ڵام ئه‌وڕۆ هه‌موو شتێك سه‌بر و تاقه‌تی له به‌هار گرتبوو،هه‌ستێكی جیاوازی هه‌بوو، جیاوازتر له هه‌موو شتێك هه‌موو كه‌سێك ته‌نانه‌ت جیاوازتر له "به‌هار". خۆی. هه‌ستێك كه زۆر له‌گه‌ڵ بێهوده‌ییه‌كه‌ی "به‌هار" دا نه‌ده‌گونجا. هه‌ستێك كه به بیری ده‌هێنایه‌وه كێ ...
من ژنم